ئاسایش و گەشەپێدانی وڵات لە سایەی هاودڵیی گەل، نەک دەستێوەردانی بێگانە
دەستدرێژی و هێرشی بێگانە بۆ سەر خاکی نیشتمانێک، دەبێتە هۆی نائەمنی و تەنها تاڵانکردنی سەرچاوە سروشتی و نەتەوەییەکان و لەناوبردنی سەرمایە نیشتمانییەکان. هێرشی ناپیاوانەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵات لە لێواری دانوستانەکاندا، هێمایەکی دیاری وەحشیگەری و داڕمانی هەموو بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. ئەمڕۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون، نەخۆشخانەکان، یاریگاکان، مانگی سوور و ناوەندەکانی فریاکەوتن، نیشانەیەکی ئاشکرای پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، نەک دیارییەک بۆ خۆشگوزەرانیی گەل. بۆیە هێرشکردنە سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون و ژێرخانەکانی وڵات و بەدوای ئەوەشدا دەنگی گریان و ناڵەی منداڵان، نە نیشانەی دڵسۆزیی دوژمنە و نە نوێژەنی هێنانی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانییە بۆ ئەو گەلەی کە هێرشی کراوەتە سەر.
ئەزموون دەریخستووە هەر شوێنێک بێگانەیەک هێرشی کردبێتە سەر و بۆردومانی کردبێت، لەبری ئاوەدانی و گەشەپێدان، وێرانیی بەدوای خۆیدا هێناوە. بە پشتیوانیی خودا، لە سایەی هاودڵی، یەکڕیزی، تەبایی و هوشیاریی گەلی ئازیز، هێزە چەکدارەکان و بەرپرسان، نەمامی عیزەت، سەربەخۆیی و پێشکەوتنی ئێرانی خۆشەویست پتەوتر دەبێت و بەرهەمی عیزەت و سەربەرزی لێ دەبێتەوە.
دکتۆر جیهانشیر ئەمینی
پڕۆفیسۆری زانکۆی کوردستان
