لە سێیەمین کۆبوونەوەی خولی حەوتەمی ئەنجومەنی پلەبەرزکردنەوەدا، ڕەزامەندی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی زانستیی چوار ئەندامی دەستەی زانستی درا.
پلەبەرزکردنەوەی زانستیی ئەندامانی دەستەی زانستیی زانکۆ

لە سێیەمین کۆبوونەوەی خولی حەوتەمی ئەنجومەنی پلەبەرزکردنەوەی زانکۆدا کە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی نووسینگەی سەرۆکایەتیی زانکۆ بەڕێوەچوو، ڕەزامەندی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی زانستیی چوار ئەندامی دەستەی زانستی بەم شێوەیەی خوارەوە درا:
-
دکتۆر پەیام خوسرەوی نیا (بەشی زانست و ئەندازیاریی ئاو): پلەبەرزکردنەوە لە مامۆستای یاریدەدەرەوە بۆ مامۆستای هاوبەش
-
دکتۆر حەبیب سولەیمانی (بەشی زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی): پلەبەرزکردنەوە لە مامۆستای یاریدەدەرەوە بۆ مامۆستای هاوبەش
-
دکتۆر بەختیار بەهرامی (بەشی شارسازی): پلەبەرزکردنەوە لە مامۆستای یاریدەدەرەوە بۆ مامۆستای هاوبەش
-
دکتۆر ئەحمەد وەلی پوور (بەشی دارستان): پلەبەرزکردنەوە لە مامۆستای یاریدەدەرەوە بۆ مامۆستای هاوبەش
سکرتارییەتی ئەنجومەنی پلەبەرزکردنەوەی زانکۆ وێڕای پیرۆزبایی گەرم لەم بەڕێزانە، لە خوای گەورە داواکارە کە هەمیشە تەندروست، سەرفراز و سەرکەوتوو بن، خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکانیان.