دروستبوونی سیستمێکی نوێی جیهانی لە دوای هێرشی دەستدرێژکارانە بۆ سەر ئێران
دەستدرێژیی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی-ئەمریکی بۆ سەر ئێران و چۆنییەتیی بەرگری و بەرەنگاربوونەوەی ئێران بەرامبەر بەم دەستدرێژییانە، دەبێتە هۆی دروستبوونی سیستمێکی نوێ لە جیهاندا.
-
هاوڕانەبوونی جیهان، بەتایبەت هاوپەیمانە مێژووییەکانی دەستدرێژکاران، لەگەڵ دەستدرێژی و زیادەڕۆییەکانی زایۆنی-ئەمریکی، کە بەهۆی ژیری، خۆڕاگری و تاقەتگرتنی ئێران و ئێرانییەکانەوە هاتوەتە ئاراوە.
-
سەلماندنی بێدەسەڵاتیی ئەمریکا و هەر هێزێکی بیانی لە دابینکردنی ئەمنییەتی یەکلایەنەی وڵاتانی کەناراوەکانی کەنداوی فارس و ناوچەکە.
خۆڕاگریی پێکهاتەیی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، ژێرخانی و ئابووریی ئێران سەرچاوەی گۆڕانکاری و کاریگەریی بەردەوام دەبێت لە ناوچەکە و جیهاندا، لەوانە:
-
بژاردەی گۆڕینی ڕژێم لە ئێران لەسەر مێزەکان لادەبات.
-
کۆتاییهێنانە بە هەژموون و باڵادەستیی جیهانیی ئەمریکا.
-
هاتنەناوەوەی ئێران وەک ڕاستییەک و هێزێکی سەروو ناوچەیی و جیهانی.
فەرهاد وەفایی
ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان
ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی کانوونی پیشەیی مامۆستایانی زانکۆی ئێران
