04 04 2026

یادداشتی ڕوونکردنەوەیی: ڕۆڵی شارستانیی ئێران لە تێپەڕبوون لە سەردەمی بەردینەوە بۆ سەردەمی ئێستا

بەڵگە مێژووییە بڕواپێکراوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە یەکەمین دامەزراوە ئەکادیمییە گشتگیرەکان لە جیهاندا، وەک کۆمەڵەی جوندیشاپوور، زیاتر لە ١٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە ئێرانی کۆن بە مێژوویەکی شارستانیی ١٢ هەزار ساڵەوە دامەزراون و گەشەیان سەندووە، و ڕۆڵێکی بنەڕەتییان لە داڕشتنی بناغەی دامەزراوە زانستییەکاندا گێڕاوە. ئەم پاشخانە شارستانییە وایکرد کە ئێران بۆ چەندین سەدەی یەک لە دوای یەک، لە ڕێگەی دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان شارستانییەتە جیاوازەکاندا، وەک چەقی سەرەکیی بەرهەمهێنان، وەرگێڕان و دابەشکردنی سیستماتیکی زانست و زانیاری لە ئاستی جیهاندا بناسرێت.

ئەمڕۆ لە سەردەمی شۆڕشی زانیاریدا، میراتی زانستیی جیهانی لە قاڵبی ژێرخانە تەکنەلۆژییە ئاڵۆزەکان، تۆڕەکانی پەیوەندی و ناوەندە پێشکەوتووەکانی توێژینەوە و پەرەپێداندا ڕەنگی داوەتەوە. ئەم جۆرە دەستکەوتە زانستی و ئامێرە تەکنەلۆژییانە، تەنها دارایی وڵاتێک نین و سنووردار نین بە سنوورە جوگرافییەکانەوە، بەڵکوو بە بەشێکی دانەبڕاو لە میراتی هاوبەشی کۆمەڵگەی جیهانی دادەنرێن. بەداخەوە لە کاتی سەرهەڵدانی ململانێ و قەیرانە ئەمنییەکاندا، ئەم ئیکۆسیستەمە هەستیارانە و تۆڕە زیندووانە بە توندی ڕووبەڕووی مەترسی و وێرانکاری دەبنەوە. ئەم بابەتە بەتایبەت لە دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی دوژمنانی ئەم خاک و ئاوە بۆ سەر خاکی وڵاتەکەمان بەدی دەکرێت. لەسەر بنەمای پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی ئەخلاقی زانستی و یاسا نێودەوڵەتییەکان، پاراستن و دابینکردنی ئەمنییەتی ژێرخانە ئەکادیمی و تەکنەلۆژییەکان و ناوەندەکانی توێژینەوە بەتایبەت لە بواری تەندروستی و تاقیگە پسپۆڕییەکاندا، دەبێت وەک هێڵێکی سووری تێنەپەڕ لە هەر جۆرە پێکدادانێکدا پەسەند بکرێت، و ئازاردانیان وەک ئازاردانی عەقڵی بەکۆمەڵی مرۆڤایەتی هەژمار بکرێت. وێرانکردنی ئەم ناوەندانە، نەک تەنها دەبێتە هۆی ڕاوەستانی ڕەوتی گەشەپێدانی بەردەوام لە وڵاتێکدا، بەڵکوو بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کارگەریی نەرێنی لەسەر خێرایی گەشەی تەکنەلۆژیا لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەبێت. جگە لە ژێرخانە ڕەقەکاڵاییەکان، پاراستنی ژیان و ئەمنییەتی دەروونیی توێژەران، زانایان و بلیمەتە زانستییەکان لە کاتی قەیرانەکاندا گرنگییەکی یەکجار زۆری هەیە. لەم پێناوەدا، پێویستیی پێکهێنانی پەیماننامە و کۆدەنگییەکی جیهانی بۆ پێدانی پارێزبەندیی ڕەها بە ژێرخانە توێژینەوەیی و زانکۆییەکان زیاتر لە هەموو کاتێک هەستی پێ دەکرێت. تەنها لە سایەی وەها پارێزبەندییەکدایە کە دەتوانرێت دڵنیایی لە بەردەوامیی داهێنانە تەکنەلۆژییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەحەدییە ئاڵۆزەکانی داهاتوو بەدەست بهێنرێت.

بە شێوەیەکی گشتی پەسەند کراوە کە ڕێزگرتنی کردەیی لە زانست و دامەزراوە تەکنەلۆژییەکان، پێوەرێکە بۆ هەڵسەنگاندنی شارستانییەت و هیچ پاساوێک بۆ دەستدرێژی بۆ سەر ئەم پایە بنەڕەتییانە پەسەند نییە. بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ کۆمەڵگەی جیهانی دەبینێت کە سەرکردە منداڵکوژ و گەندەڵەکانی وەک نەتانیاهوو و ترامپ نەک تەنها فاقدی وەها پێوەرێکی شارستانین و لەم هێڵە سوورانە تێپەڕیون، بەڵکوو شانازی بە ئەنجامدانیشیەوە دەکەن. بێئاگا لەوەی کە تواناکانی شارستانییەتە بەردەوامەکانی ئەم خاکە کە بە ناوی پیرۆزی ئێرانەوە ناوبانگی دەرکردووە، ئەوەندە مەزنن کە دوای هێرشی عەرەب بۆ سەر ئێران، بوو بە چەقی قورسایی زانست و شارستانییەتی ئیسلامی و تەنانەت وای لە هێرشبەرانیش کردووە کە لە کردەوەکانیان پەشیمان ببنەوە، بەجۆرێک کە ئۆلجایتۆخانی مەغۆل دوای تاڵانکردنی ئێران و بە تێگەیشتن لە مەزنیی ئەم شارستانییەتە، ڕێڕەوی ژیانی خۆی گۆڕی و ناوی "خودابەندە"ی بۆ خۆی هەڵبژارد. بێ گومان کولتوور و شارستانییەتی ئێرانی ڕۆڵێکی سەرەکی لە تێپەڕبوون لە سەردەمی بەردین و گەشەی شارستانیی ئەمڕۆی کۆمەڵگەکان و مرۆڤایەتیدا هەبووە. بۆیە هەڕەشەی گەڕاندنەوەی گەلی شارستانیی ئێران بۆ سەردەمی بەردین تەنها دەتوانێت بەرهەمی مێشک و ڕژێمە گەندەڵەکان بێت کە لە بازنەی سنووردار و داڕماوی بیرکردنەوەکانی خۆیاندا گیریان خواردووە و لە ناوەڕۆکی شارستانیی ئەم گەلە مەزنە تێنەگەیشتوون.

دکتۆر عادل سی‌وسه‌مرده‌
ئەندامی دەستەی زانستی و
سەرۆکی زانکۆی کوردستان